٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٢٧
نیزامی ئیسلامی دەبێ فەرزی زەکات بکاتە مانشێتی بەرنامەکانی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی زەکات وتیان: نیزامی کۆماری ئیسلامی دەبێ فەرزی گەورەی زەکات بکاتە مانشێتی بەرنامەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکدا بۆ کۆڕبەندی ساڵانەی زەکات بە ئاماژە پێگەی بەرجەستە و گرینگایەتی ئەم فەرزە، ڕەخنەیان لە کەمتەرخەمی کاری وەرگرتنی زەکات گرت.

جەختیشیان کرد: دەبێ بۆ کەمتەرخەمی لە بواری زەکاتدا داوای عەفو و بەخشین لە خوای گەورە بکەین ، بەرپرسانی هەموو بەشە پەیوەندیدارەکان دەبێ لەم بارەوە هاوکاری بکەن.

 هیواشیان خواست بزووتنەوەی زیندووکردنەوە و پەرەدانی زەکات لە هەموو ئاستەکان،بگاتە باشترین جێگا و بەرەکاتی بێ کۆتایی ئەم فەرزە بۆ خەڵک و وڵات و نیزام پیرۆزی ئیسلامی بێت.
...............
300